نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاراستنی ژنان (YPJ) ئاماژه‌ی به دوایین گۆڕانکارییه سه‌ربازییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کرد و به کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: هه‌ره‌س هێنان و کۆتاییهێنان به عه‌قڵییه‌تی توندڕه‌وانه‌ی داعش نزیکه و ئێمه به‌رنامه‌مان بۆ قۆناغی پاش داعش هه‌یه.
ناوبراو باسی له پلان و به‌رنامه‌کانی هێزی کوردی سووریا بۆ قۆناغی پاش داعش کرد و گوتی: یه‌کێک له‌و به‌رنامانه دۆزینه‌وه و بنبڕکردنی کۆڵه‌که‌ی نوستووی داعش له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه. دووهه‌م به‌کاربردنی هه‌ندێک ڕێکاره بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی توندڕه‌وانه‌ی داعش که له ناوچه‌که هێناویه‌ته‌دی و هه‌نگاوی دواتریش جێگیربوونی ئاسایش و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی ئه‌منییه‌تی به‌هێزه بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعش یان گرووپێکی‌تر وه‌ک داعش.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی YPJ ئاماژه به به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی هێزی کورد- عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا ده‌دات و ده‌شڵێت: له سه‌ره‌تای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هێزی هاوپه‌یمان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا هاوکاریی له‌گه‌ڵ ئێمه کردوووه. پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌نگاری بۆ کۆتاییهێنان به داعش داڕێژراوه.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاند: ئێستاکه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش له ناوچه‌که نه‌مێنێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه و ئه‌و پێوه‌ندییه له‌سه‌ر پلانێکه بۆ جێگیربوونی ئاسایش له سه‌رده‌می پاش داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ناوبراو ته‌ئکید له‌سه‌ر دایالۆگی سووری- سووری به مه‌به‌ستی دانووستان له‌سه‌ر داڕشتنی ده‌ستووری داهاتووی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه هێز و هاووڵاتیی سووریاین و له‌م جوگرافیایه‌دا ده‌ژین و هه‌وڵه‌کانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێکی سووری- سووری خستۆته‌گه‌ڕ.
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا وه‌بیری هێنایه‌وه: په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێکی سووری- سووری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتیک له سووریا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور تێکرای ئیتنیکه‌کان ده‌ورێکی کارایان له داهاتووی وڵات هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment