که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ: بۆ ئاشته‌واییی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا یه‌ک بگرن

به‌شی تورکیا- سه‌رکرده‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات و ده‌ڵێت: بۆ ئاشته‌وایی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا یه‌ک بگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رکرده‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) باس له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ چه‌ندین جار ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر ئاشته‌وایی و هاریکاری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردوووه‌ و ئامانجه‌که‌شمان جێگیرکردنی ئاشته‌وایی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامه‌ و له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێ وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا یه‌ک بگرن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئه‌و چوار وڵاته‌ وه‌ک ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یێکن و زیادی کرد: له‌ ڕه‌هه‌ندێکی زۆر گه‌وره‌دا یه‌کده‌نگیی بیر و باوه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌م چوار وڵاته‌دا هه‌یه‌. بۆچی ئه‌و وڵاتانه‌ یه‌ک ناگرن و ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟ ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته‌ جێبه‌جێ بکه‌ین. ده‌بێ شکست به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بهێنین که‌ هه‌وڵ بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی ناوچه‌که‌ ده‌دات. ئاشته‌وایی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ مانای ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

قلیچدارئۆغڵۆ له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه‌: دوژمنییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ هاندانی زلهێزه‌ جیهانییه‌کان لێره‌دا ڕوو ده‌دات. تورکیا پێویستی به‌ عه‌قڵییه‌تێکی سیاسیی نوێ، گه‌ڕانه‌وه‌یێکی ڕادیکاڵ و سیاسه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ت‌دانانی ئاشتی و ئارامی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگون

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52585

Your Comment

You are replying to: .
captcha