به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 114 ڕۆژه بینای ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی گه‌لان له پارێزگای ئامه‌د گه‌مارۆ دراوه که ڕۆژی 5ی دیسێمبێری 2018 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی مانگرتن له خواردن بۆ پشتیوانی له له‌یلا گوڤه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێستاش پۆلیسی تورکیا له 5 هه‌ڵمه‌تدا له ناوه‌ندیی هه‌ده‌په 81 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر کردوووه.
پۆلیسی تورکیا 114 ڕۆژه که به جێگیرکردنی ئۆتۆمبێڵی دژه‌شۆڕشی TOMA و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی "عقرب" له چوار لاوه بینای ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی گه‌لانیان گه‌مارۆ داوه. هه‌روه‌ها پۆلیسی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی له نزیک بینای ناوه‌ندیی هه‌ده‌په جێگیر کردوووه که کامێرا له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که دانراوه و ده‌وترێت ده‌فرایه‌تیی بیستنی ده‌نگ له مه‌ودای دووری هه‌یه و چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که سه‌ردانی بینای ناوه‌ندیی هه‌ده‌په ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment