کوردانی سووریا بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان دەبێت روو لە دیمەشق بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ کوردانی سووریا ڕایگەیاند كورد له‌ چوارچێوه‌ی سووریایێكی یه‌كگرتوودا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ستپێبكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئەلمۆنتیۆر سه‌باره‌ت به‌ کوردستانی سووریا داوای لە کوردانی ئەو وڵاتە كرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق بەرەوپێش ببەن و بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان دەبێت روو لە دیمەشق بکەن.

گوتیشی: پێویسته‌ گفتوگۆکان لە نێوان کوردانی سووریا و بەرپرسانی حکوومەتی سووریا لەچوارچێوەی سووریایێکی یەکگرتوو دەستپێبکەن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم نایشارێتەوە، حکوومەتی سووریا هەست بە باڵادەستبوونی خۆی دەکات، بەڵام لە راستیدا کوردی سووریا خۆی سەلماندووە. دەبێت دیمەشق مامەڵە لەگەڵ راستییە هەنووکەییەکان بکات و دان بە مافەکانی کورد بنێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونی کردەوە؛ بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە دراوسێیێکی ئارامی هەبێت. ئارامیی سووریا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52575

Your Comment

You are replying to: .
captcha