حکوومەت دوژمنایەتی دەخاتە نێوان پێکهاتەکانی تورکیا

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیێنێت: نەک شارەوانیی قەیوومەكان كە كەسانی نزیک لە ئاكەپەن، ئەو شارەوانیانەش دەبەنەوە كە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بەدەستیان نەهێناون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی هەدەپە، لە كۆبوونەوەی جەماوەری پارتەكەی لە مەیدانی نەورۆز لە شاری باتمانی كوردستانی تورکیا، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی 31 ی ئازار، جگە لە قەیوومەكان، سەرجەم شارەوانیەكانی بینگوڵ و موش و قارس و چەندین شارەوانی دیكەش دەبەنەوە.

ناوبراو وتیشی: هەدەپە شانازی بە لایەنگرانیەوە دەكات و هەوڵدانیشیان بۆ بردنەوەی شارەوانییەكان، لە پێناو خزمەت كردنی خەڵكی خۆیاندایە.

هاوسەرۆكی هەدەپە ئاماژەی بەوەش كرد، تورک و ئەرمەن و كورد و ئاشووری لە توركیا، پێكەوە دەژین و كێشەیان نییە، بەڵام ئەوەی هەوڵی جیاوازی و دوژمنایەتی نێوان پێكهاتەكان دەدات دەسەڵاتێكە كە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، شكست دەهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52538

Your Comment

You are replying to: .
captcha