چاكسازییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامن‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری هاوئاهه‌نگیی په‌یوندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ چاكسازییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌ ‌و ده‌شڵێت: "له‌ 35 خاڵی چاكسازی 13یان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید ڕۆكن هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاوئاهه‌نگیی په‌یوندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌و ئه‌ندامی بۆردی چاكسازی وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "چاكسازییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت نه‌وه‌ستاوه‌ و به‌رده‌وامه‌ و له‌و 35 خاڵه‌ی دیاری كرابوو بۆ چاكسازی، ئێستا کار له‌سه‌ر 13 خاڵیان ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری هاوئاهه‌نگیی په‌یوندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌ش كرد که‌ جێبه‌جێ كردنی خاڵه‌كانی چاكسازی به‌ هاوكاریی ڕاوێژكارانی ئه‌ڵمانی‌ و ئه‌مریكی ‌و به‌ریتانی و هۆڵه‌ندی ده‌كرێت و گوتیشی: "له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كرا، جه‌ختیان له‌وه‌ كردوووه‌ كه‌ له‌ هاوكارییه‌ جۆراوجۆره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌یكات".

پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمان پرۆژه‌یێكی 35 خاڵی بۆ چاكسازی ‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ كردبوو و ئێستاش سه‌رقاڵی كاركردنین له‌ به‌شێک له‌و خاڵانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52521

Your Comment

You are replying to: .
captcha