به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کوردی سووریا هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه بۆ کۆتاییهێنان به داعش له ڕووبه‌رێکی بچووک له خاکی سووریا به ناوی باغۆز له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته. ئه‌وان پێشتر چه‌ندین هه‌ڵبژاردنیان به‌ڕێوه بردوووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مه‌شرووعییه‌تی سیاسی و جێبه‌جێکردنی سیسته‌می فیدڕاڵ.
به‌ردان چیا کورد ڕاوێژکاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی گوتوووه: سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش له ناوچه‌ی باغۆز له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادا مزگێنیی ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێ ده‌دات و کورد بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مه‌شرووعییه‌تی سیاسی بۆ ئه‌و سیسته‌مه ئیدارییه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهیێکی ئاشتییانه ته‌قه‌لا ده‌دات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که تاوه‌کوو ئێستا کورد نه‌یتوانیوه دۆست و پشتیوانێک بۆ پشتیوانیی سیاسیی خۆی بدۆزێته‌وه و گوتیشی: ڕاستگۆیانه بڵێم هێشتا هه‌ڵوێستی ڕوون و ئه‌رێنی ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن شه‌ریکه ڕاستهقینهکانمانهوه نه‌هاتۆته‌دی که هاوشانی ئه‌وان شه‌ڕمان کردوووه.
ڕاوێژکاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریا ڕاشیگه‌یاند: هیوایان به قووڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپی، ئه‌مریکا و دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش هه‌یه که له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان کردوووه.
به‌دران چیا کورد داوا له وڵاتانی بیانی ده‌کات که یارمه‌تییان بده‌ن بۆ دروستکردنی ژێرخان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ گه‌شه‌ی ئابووری له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و به‌و کاره ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش یان هێرشی هێزی به‌رهه‌ڵستکار له‌وان تورکیا بکه‌نه‌وه.
چیاکورد له‌باره‌ی دانووستانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا گوتی: ئه‌و دانووستانه وه‌ستاوه چوونکه ده‌وڵه‌تی سووریا دووره‌په‌رێزی له دانووستان له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات.
ناوبراو هیوایێکی به دانووستان له‌گه‌ڵ سووریا نییه چوونکه ده‌وڵه‌تی سووریا ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنی بست به بستی خاکی سووریا ده‌کاته‌وه که‌واته بابه‌تێکی وا له‌لایه‌ن کورده‌وه قبووڵ ناکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment