به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤه‌یی ئه‌لمانیتۆر له ڕاپۆرتێکدا نووسیی: به‌پێی ڕێککه‌وتنێک که به شێوه‌ی زاره‌کی له نێوان فه‌رمانده‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕووسیا ئه‌نجام دراوه ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شاری مه‌نبه‌ج بکشێنه‌وه ئه‌وا ڕووسیا ده‌توانێت له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی تورکیا پاسه‌وانی له‌و شاره بکات.
محه‌مه‌د مسته‌فا هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی وتوووه: فه‌رمانده‌کانی ڕووسیا پێی ڕاگه‌یاندوون که هه‌ر ساتێک هێزه‌کانی ئه‌مریکا له هێڵی ته‌ماس له مه‌نبه‌ج یان ناوچه‌ی په‌رژینی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بکشێنه‌وه ئه‌وا هێزه‌کانی ڕووسیا جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: جێگۆڕینه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له ناوچه‌که و جێگیربوونیان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا ئاسانه چوونکه شوێنی جێگیربوونی هێزی ڕووسیا و سوپای سووریا له عهریما ته‌نها نیو کیلۆمه‌تر مه‌ودای له‌گه‌ڵ شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه.
شروان ده‌رویش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جیش به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی گوتوووه: ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به لایانه‌وه خۆشه و تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مریکییه‌کان له ناوچه‌که‌دا بن هیچ شتێک له‌سه‌ر هاتنی هێزه‌کانی ڕووسیا ڕاناگه‌یێندرێت.
تورکیا له ساڵی 2016وه که هێزی کوردی سووریا شاری مه‌نبه‌ج له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتی له بنده‌ستی داعش ده‌رهێنا ته‌ئکید له‌سه‌ر داگیرکردنی ئه‌و شاره و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان ده‌کاته‌وه. ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازادی سووریا بچنه ناو مه‌نبه‌ج ئه‌و شاره له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ئازاد ده‌کات.
به‌ڵام شێخ فارۆق ماشی هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ریی مه‌نبه‌ج به ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندوووه: هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج چووه‌ته‌ده‌ره‌وه و ئێستاکه ئه‌و هێزانه له‌و شاره‌دا نیین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment