بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایکوت ئەردۆغدۆ، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا دەڵێت: چیدی هیچ بیانوویێک نەماوە زۆر ڕوون و ئاشکرایە سیستەمی سەرۆک کۆماری، ئابووری تورکیای ڕووخاندووە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: سیستەمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا بوو بەهۆی زیاتر بوونی ڕێژەی بێکاری زیاتر بوونی هەڵاوسان و دابەزینی گەشەی ئابووریی تورکیا. هاووڵاتییانی تورکیا بوونەتە قوربانیی سیستەمی سەرۆک کۆماری و گرانی و بێکاری. تا ئەو ئەندازەی کۆشکی سەرۆک کۆماری گەورەتر ببێتەوە ئابووری تورکیا کزتر دەبێتەوە.
جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا جەخت دەکاتەوە هەموو بەڵگەکان پیشان دەدەن ئابووری تورکیا لە قەیرانێکی قووڵدایە کە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئابووریی پارتی داد و گەشە و قەیرانی ئابووریی جیهانی ساڵانی 2008 و 2009.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment