تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌ڵه‌ بۆ پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش له‌ سووریا ده‌کات

به‌شی جیهان- چه‌ندین هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا باسی له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی خۆش سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردنی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کرد و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێستا به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌مریکا پێیان وایه‌ که‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی شکست‌پێهێنانی داعش چه‌ندین هه‌فته‌ی دیکه‌ش ده‌خایێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ حاڵێکدا زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌ لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی شکست پێهێنانی سه‌دای سه‌دی داعش تێده‌په‌ڕێت، هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس له‌ زاری به‌رپرسێکی حکوومه‌تی ئه‌مریکاوه‌ نووسیی: مومکینه‌ پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیک به‌ سێ هه‌فته‌ی دیکه‌ی بخایێنێت.

به‌رپرسانی کوردی سووریا پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ له‌ ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور به‌ ئاسۆشێتێدپرێسیان ڕاگه‌یاند: هێواش بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌ بۆنه‌ی پاراستنی گیانی خه‌ڵکی سڤیله‌ که‌ له‌ شاری باغۆز و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی داعشن به‌ڵام گۆڤاری ئایریش تایمز ڕاپۆرتی دا جگه‌ له‌و هاووڵاتییه‌ سڤیلانه‌ی که‌ داعش له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و سووریا به‌دیلی گرتوووه‌ تێکڕای ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ده‌ستی داعش له‌ شاری باغۆز ڕزگار بوونه‌ و ئێستا له‌ که‌مپی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌هێڵدرێنه‌وه‌ په‌یڕه‌وانی سه‌ر به‌ داعشن و مه‌ترسییێکی هێزه‌کی دێنه‌ ئه‌ژمار.

داکۆکیی تره‌مپ له‌سه‌ر شکست‌پێهێنانی سه‌دای سه‌دی داعش به‌تایبه‌ت له‌ سووریا له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ته‌قریبه‌ن هیچ یه‌ک له‌ به‌رپرسانی نزیک له‌ ناوبراو بۆچوونێکی وایان نییه‌.

ته‌له‌فزیۆنی ڤۆکس له‌ زاری ڕێکخراوی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕاپۆرتی دا که‌ داعش هێشتا 17 هه‌زار هێزی له‌ سووریا هه‌یه‌ و ژماره‌ی چه‌کدارانی ئێستای ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ عێراق و سووریا به‌ 30 هه‌زار هێز ده‌گات.

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیش له‌ زاری جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری باڵای ئه‌منیی تره‌مپه‌وه‌ نووسیی: هێشتا چالاکییه‌کانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی دێته‌ ئه‌ژمار.

هه‌فته‌ی ڕابردوو جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی ئه‌رکانی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ هێشتا زووه‌ بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش نه‌ماوه‌.

فه‌رمانده‌کانی کوردی سووریا له‌ باغۆز به‌ ئاسۆشێتێدپرێسیان گوتوووه‌: وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ داعش چه‌ند ڕۆژ ده‌خایێنێت.

مانگی ڕابردوو ماکس ئابرامز توێژه‌ری پرسی تیرۆریزم له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هێنان به‌ داعش به‌ هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێسی گوت: داعش به‌ بۆنه‌ی هێرشه‌کانه‌وه‌ له‌ عێراق و سووریا به‌ره‌وڕووی کێشه‌ بۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ ده‌توانێت تاکتیکی خۆی بگۆڕێت و به‌ شێوه‌یێکی‌تر درێژه‌ به‌ هێرشه‌کانی بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52471

Your Comment

You are replying to: .
captcha