به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم برۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) باسی له دۆخی کوردی سووریا له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و وڵاته کرد و گوتی: چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به لای ئه‌مریکاوه گرنگ نییه و ته‌نها بابه‌تێک که به لایانه‌وه گرنگه خودی وڵاتی سووریایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ڕووسیا ڕه‌فتارێکی ڕاشکاوانه‌ی له‌سه‌ر پرسی کورد نیشان دا و گوتیشی: ڕووسیا ئێستا و له ڕابردووش‌دا هه‌میشه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی کورد له دانووستان و کۆبوونه‌وه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا کردۆته‌وه.
ئیبراهیم برۆ جه‌ختی کرده‌وه: به‌رپرسانی ڕووسیا چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌سه‌ر مافی دیاری‌کردنی چاره‌نووسی کوردی سووریا کردوووه و ته‌نانه‌ت سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش جه‌ختی له دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا و سووریا له‌سه‌ر پرسی کورد کردۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به دیداره‌کانی ئه‌مدواییه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بیرۆکه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوووه و سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌مریکا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا ژماره‌یێک له هێزه‌کانی له‌و وڵاته ناباته‌ده‌ره‌وه و ڕێگه نادات هێزی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و هێزه‌کانی ئێران بچنه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌که‌سه سه‌باره‌ت به دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا زیادیشی کرد: له‌و دیداره‌دا جێفری ڕای‌گه‌یاند که هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا نه‌هاتۆته‌دی و جێفری جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی له خه‌ڵکی کوردی سووریا کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌به‌رچاو ده‌گرین که له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کرێته سه‌ر خه‌ڵکی کوردی سووریا.
ئیبراهیم برۆ ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگیی ئه‌مریکا له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی عه‌فرین گرت و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکییه‌کان ده‌زانن که کوردی عه‌فرین دۆخێکی دژواری هه‌یه به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌و شوێنه کارێک ئه‌نجام نادرێت و به‌و ڕه‌فتاره ئێمه وا بیر ده‌که‌ینه‌وه که بابه‌تی کورد به لای ئه‌مریکاوه گرنگ نییه به‌ڵکوو وڵاتی سووریا به لایانه‌وه گرنگه به‌و بۆنه‌یه که ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گرنگییێکی زۆری بۆ ئه‌مریکا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment