بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە کەرکووک: رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری کەرکووک یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات بەمە تۆمەتبار دەکات کە ناکۆکییان لەسەر پۆستە سەرەکییەکانە و کەرکووک و هەرێمی کوردستانیان کردۆتە قوربانیی پۆست و مەقام.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاخیر حەمید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری کەرکووک، دەربارەی دۆخی شارەكە و كاركردنی حزبە كوردییەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی شارەكە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: "بەداخەوە دۆخێكی نائاسایی لە کەرکووکدا هەیە، تاک بە تاكی خەڵكی ئەم شارە لە دۆخەكە ناڕازییە، ئێمە لە کەرکووک و لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسەكان جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەردوو لایەنی سەرەكی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و ڕێكبكەون".

ناوبراو دەشڵێت: "ئەوەی ئێمە بەدی دەكەین لەسەر پۆست پارتی و یەكێتی ڕێكناكەون، چ لەسەر ئاستی هەرێم و چ لەسەر ئاستی بەغدا، بۆیە کەرکووک بووەتە قوربانی پۆست و بەرژەوەندیەكانی ئەو دوو لایەنە".

سەید كەمال، بەپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکووک لەسەر هەمان پرس وتی: "ڕەوشی کەرکووک ڕەوشێكی ناهەموارە، دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئەو دۆخەی كە هەیە بەڕاستی پێویستە چارەسەر بكرێت، چوونكە ڕەوەشی شارەكە لە ژێر حكوومی سەربازیدایە، ئێمە قسەمان لەسەر ئەو بابەتە كردووە وە فشارمان لەسەر پارتی و یەكێتی كردووە بۆ چارەسەری دۆخی ئەم شارە، دواشمان كردووە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک كارا بكرێتەوە و لەوێوە ڕەوشەكە چارەسەر بكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52446

Your Comment

You are replying to: .
captcha