بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهولود چاوشئۆغڵو وهزیری دهرهوهی توركیا، دەڵێت: پەكەكە لە ئێستادا لە رێگەی پارتی گەلی كۆماریەوە هەوڵدەدات لەناو شارەكانی توركیادا خۆی جێگیر بكات، لەكاتی هەڵكەندنی چاڵ و خەندەقەكاندا ئەو كەسەی زۆرترین پشتگیری لە پەكەكە دەكرد، ئێستا بۆتە كاندیدی هاوپەیمانی زیللەت لە ئیزمیر".
مەلوود چاوشئۆغلۆ وتوشیەتی "ئەو كەسانەی لەلایەن هەدەپەوە پێشتر لە هەر شوێنێک كاندید كراون، پەكەكە دیاری كردون، پەكەكە نەیتوانی لە شاخەكان سەركەوتوبێت، لە كاتی هەڵكەندنی چاڵ و خەندەقەكانیش سەركەوتوو نەبوون، ئێستاش دەیانەوێت لەڕێگەی جەهەپە-وە لەناو شارەكان خۆیان جێگیر بكەن".
بڕیارە 31 ی ئاداری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، ئەنجام بدرێت و لە ئێستادا پارت و هێزە بەشدارەكانی توركیا لە رێگەی بەكارهێنانی هەست و سۆزی خەڵک و دروست كردنی كاریگەری لەسەر دەنگدەران، كەوتوونەتە بانگەشە كردن لە پێناوی بەدەست هێنانی زۆرترین كورسی شارەوانیەكانی توركیا.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment