کوردپرێس:
کونسێرتی مۆسیقای پەیام عەزیزی کە کونسێرتێکی خێرخوازانە دەبێت کاتژمێر 9ی شەوی 21ی ڕەشەمە بەرانبەر بە 10ی ئاداری 2019 لە هۆڵی ئازادیی شاری سنە بەڕێوە دەچێت و داهاتی کونسێرتەکەش بۆ منداڵانی بێ سەرەپەرشت سەرف دەکرێت.
لە کونسێرتە خێرخوازانەکەدا تیپی مۆسیقای "ئەوین" بە بەشداریی "هورموز شوجاعی میهر" پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن بەڕێوە دەچێت و چەند کۆپلەی بەناوبانگی هونەرمەند پەیام عەزیزی پێشکەش دەکرێت کە هەندێکیان بریتین لە: "اللە مدد اللە مدد"، "یا رسواللە یا شای مدینە"، "ساقی وەرە" و ...
Your Comment