بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازم شەممەری سەرۆکی ھاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق، لە بەیاننامەیێکدا ڕۆژی پێنج شەممە ٧ ئاواری ٢٠١٩ رایگەیاندووە، بەشێک لە "تاقی کیسرا"ی ساسانی لەقەزای مەدائین داڕووخاوە و سەرۆکایەتی کۆمار و وەزیران و وەزارەتی رۆشنبیری و رێکخراوی یونسکۆ لەسەریانە بەپەلە ھەوڵی رزگارکردنی ئەم سیمبولە مێژووییە گرنگە بدەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە داڕووخانەکە شەوی ڕابردوو بووە و بەم ھۆیەشەوە بەشەکانیتری خەریکە دادەڕووخێن.
تاقی کیسرا کە بەرزییەکەی ٣٧ مەترە بەشێکە لە ئاسەواری پاشای ساسانی کیسرا ئەنۆشیروان کە دەکەوێتە باشووری بەغدا لە نزیک شاری تەیسەفۆنی مێژویی کە ئێستا سەر بەقەزای مەدائینە و بە سەلمان پاک دەناسرێت. تەمەنی ئەم تاقە ١٥٠٠ ساڵە و کیسرا لەپاش سەرکەوتنی بەسەر بێزەنتییەکاندا وەک ھێمای سەرکەوتن بنیاتیناوە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment