دوو گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە لە سەڵاحەدین دۆزرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند دوو گۆڕی بە کۆمەڵی کوژراوانی دەستی قاعیدە و داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پاراستنی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە تیمە تایبەتمەندەکانیان لە بواری گەڕان و پشکنین بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان سەرەتا پشکنین بۆ گۆڕی بەکۆمەڵی یەکەمیان دەکەن لە ناحیەی ئیسحاقی سەر بە سەڵاحەدین کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بە دەستی قاعیدە کوژراون.

فەرمانگەی پاراستنی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان روونیشی کردەوە، گۆڕی دووەمیان لە حەی جامیعەی سەڵاحەدینە و لاشەکانیان کوژراوی دەستی داعشن لە ساڵی ٢٠١٥.

ساڵی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا دەربارەی گۆڕە بە کۆمەڵە دۆزراوەکانی دوای شەڕی داعش بڵاوی کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کرد، کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە کە پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون کە لاشەی هەزاران هاوڵاتیانی مەدەنی تێدا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52415

Your Comment

You are replying to: .
captcha