بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و پرسی كورد، عه‌ره‌ب و عه‌له‌وی و سوننه‌كانی وڵاتی چاره‌سه‌ر كردووه و رایگه‌یاند: "پرسی براكورده‌كانمان و پرسه‌كانی برا عه‌ره‌به‌كانمان و كێشه‌ی هاووڵاتیانی سوننە و عه‌له‌وییه‌كانیش ئێمه چاره‌سه‌رمان كرد.
ئەردۆغان درێژەی دا هه‌موو ئه‌مانه‌مان كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌شویشانه‌ی له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه درێژخایه‌نه‌كانی توركیا. ئیراده‌ی میللیمان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌هێز كرد. دیموكراسییه‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌ره‌وپێشبردن. ئابووریمان، ماف و ئازادییه‌كانمان فراوان كرد. ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیمان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌رقه‌رار كرد.
ناوبراو وتیشی سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په برایه‌تی ٨٢ ملیۆن برامان پاراست. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه تێكده‌رانه‌ی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په، هه‌رگیز چاومان له دادپه‌روه‌ری و یاسا دانەپۆشیوە. له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمارییدا له رووداوه‌كانی گه‌زیدا، له‌هه‌وڵی كوده‌تای ١٧-٢٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا، له رووداوه‌كانی ٦-٨ ی تشرینی یه‌كه‌م دا تا ناپاكییه‌كه‌ی ١٥ی ته‌مووز، به‌و چه‌شنه رووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كان بووینه‌وه.
سەرۆک کۆماری تورکیا زیادی کرد ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ١٧ ساڵه ده‌ینێین و ئه‌و ریفۆرمانه‌ی ئه‌نجاممان داون سه‌ره‌ڕای هزری جه‌هه‌په و هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنیان تێیدا. ئێستا لێره‌وه یه‌كێكی تریان هاته سه‌ر، ئه‌ویش به‌ناو پارتی ئیی. هه‌ڵه‌ی وا ده‌كات، رۆژی رابردوو پێكه‌وه چوونه‌ته ده‌نیزلی. له گوته‌كانیدا له ده‌نیزلی، ئه‌و خانمه به‌ڕێزه، وای گه‌یاندۆته برایانم له ده‌نیزلی كه من پێم گوتوون 'تیرۆریست'. ئه‌مه نازانێت میدیا چی ده‌نووسێت، هه‌ر ئاگای له‌وه نییه هه‌فته‌یێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركۆمار هاتۆته ئێره‌و چی گووتووه.
سه‌ركۆماری توركیا گوتی پشتوپه‌نای ئێمه ئیمپریالیزم، جوداخوازه‌كانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده نییه، ئه‌وانه نین كه ده‌ستیان به خوێن سوور بووه، ئه‌و گه‌له‌مان كه ئه‌م مه‌یدانه‌ی پڕ كردۆته‌وه پشتمانن. ئه‌م خه‌باته له‌پێناو ئێوه، گەلەكه‌ماندا ده‌یكه‌ین نه‌ك وه‌ک جه‌هه‌په بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان به درێژكراوه‌ی سیاسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی".
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment