بەپێی هەواڵی کودپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كه لە دێنیس ناتالی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ململانێكان و سەقامگیری و ئەندرۆ پیک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جۆی هوود هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیێک ڕاوێژکار و بەرپرس پێكهاتبوو، كۆ بووەوە.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندى میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵک و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پێشوازیكردن و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به دیالۆگ كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاى له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و چۆنیه‌تیی بنبڕكردنی هزری توندڕه‌وی و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و به‌پێی ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment