سه‌زای ته‌مه‌لی بۆ ئه‌ردۆغان: ئێمه‌ لێره‌ین، تۆ ده‌بێت بڕۆیت

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" وه‌ڵامی سه‌رۆک كۆماری توركیا ده‌داته‌وه‌ كه‌ وتبووی "لێره‌ شوێنێک نییه‌ به‌ ناوی كوردستان، ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان ده‌كه‌ن با لێره‌ بڕۆن" و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ لێره‌ین، تۆ ده‌بێ بڕۆیت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 31-3-2019 به‌ڕێوه‌ بچێت، سه‌ردانی ناوچه‌ی تاتوانی سه‌ر به‌ شاری به‌دلیسی كرد و له‌ به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا وتی: "كۆتایی به‌ گۆشه‌گیری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت. له‌یلا گیوڤه‌ن و سه‌دان زیندانیی ناو زیندانه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵانمان له‌ هه‌نده‌ران له‌ مانگرتندان، تا گۆشه‌گیری كۆتایی نه‌یێت، بێ یاسایی كۆتایی نایێت، كۆتایی پێناهێنن بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین له‌ دژی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ با هه‌ر كه‌س ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕێت. بانگه‌وازی ئێمه‌ كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیری و بێ‌یاسایی و نادادپه‌روه‌رییه‌".

ته‌مه‌لی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر هه‌ده‌په‌ كرد و وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌ كه‌ وتبووی "لێره‌ شوێنێک نییه‌ به‌ ناوی كوردستان، ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان ده‌كه‌ن با لێره‌ بڕۆن" و وتیشی: "كورد و نه‌یارانی ئه‌كه‌په‌ ناچنه‌ هیچ شوێنێک و لێره‌ ده‌مێننه‌وه‌، هه‌موو گه‌لانی توركیا وه‌ڵامێكی باشت ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كورد، تورک، ئازه‌ری و گه‌لانی دیكه‌ له‌ سندوقه‌كاندا باشترین وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه‌. ئێمه‌ لێره‌ین، ده‌بێت تۆ بڕۆیت".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52402

Your Comment

You are replying to: .
captcha