به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا ڕه‌حمانی وه‌زیری بازرگانیی ئێران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولمه‌جید جاسم وه‌زیری بازرگانیی عێراق کۆ بوویه‌وه و له دیداره‌که‌دا وه‌زیری بازرگانیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌کات و ئه‌و دیداره ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز بکرێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ر دوو لایه‌نی ئێرانی و عێراق به جیده‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان پته‌وتر بکه‌نه‌وه.
وه‌زیری بازرگانیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئێران و عێراق سنوورێکی هاوبه‌شی زۆر و په‌یوه‌ندییێکی دۆستانه و نزیکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه و ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق به‌رز بکه‌ینه‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولمه‌جید جاسم وه‌زیری بازرگانیی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که عێراق و ئێران خاڵێکی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه له ڕووی ئایینی، ئایینزایی و فه‌رهه‌نگییه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار کرده‌وه و گوتیشی: بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق بکات و له سه‌ردانه‌که‌ی من بۆ ئێران هه‌ندێک ڕێککه‌وتننامه ئاماده ده‌کرێت که له سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق واژۆ ده‌کرێن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که ئێران له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق پشتیوانی له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌ی من بۆ ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی له پشتیوانییه‌کانی ئێرانه له گه‌ل و وڵاتی عێراق له سه‌رده‌می جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌و وڵاته که به‌نیازیشین په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌رز بکه‌ینه‌وه.
شایانی باسه؛ ئێستاکه ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق 13 ملیار دۆلاره که له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا ده‌گاته 20 ملیار دۆلار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment