به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێدوانی به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیا و بانگه‌وازکردنی تورکیا بۆ ڕچاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره- واشنتۆن بڵاو کرایه‌وه و دواتر مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته پیشان دا و گوتی: "ئێمه ساڵانێكه ویستمان سیسته‌می مووشه‌کی له هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌رگرین و ئه‌وه‌شمان به ڕه‌سمی به خۆیان گوتووه. هه‌ندێک جار ئه‌و هاوپهیمانانهمان كه ڕێگریان دروست كردوووه بۆ فرۆشتنی ته‌نانه‌ت چه‌كی ساده‌ش به تورکیا، به هه‌ر هۆكارێک بێت دوای كڕینی S-400 ناڕه‌حه‌ت بوون. بۆ خۆت ناڕه‌حه‌ت ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر ئێستا هاوپه‌یمانی ناتۆ بین و پێویست بكات پاڵپشتییه‌كان و هاوپه‌یمانیی ناتۆمان زیاد بكه‌ین، كاتێک توركیا داوای ده‌كات، تۆش ده‌بێت پێی بفرۆشیت. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌یده‌یت ئه‌وكاته نا‌توانیت ده‌ستوه‌ر بده‌یت له‌وه‌ی توركیا له یهكێكیتر یان وڵاتێكیتری ده‌ره‌وه‌ی ناتۆی وه‌رده‌گرێت".
ناوبراو له به‌شێكیتری گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: پێداویستییه‌کانی تورکیا به هه‌رچی که بێت دابینی ده‌که‌ین. ئێمه بۆ پاسه‌وانی له سنووره ئاسمانییه‌کانمان سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400مان له ڕووسیا کڕی و ڕێککهوتننامهمان واژۆ کرد. ئه‌گه‌ریش پێتان وایه که وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ نابێت به غه‌یر له ئه‌ندامانی خۆی له وڵاتانی دیکه چه‌ک بکڕێت باشتره سه‌یری ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ بکه‌ن که له ئێستادا سیسته‌می S-300 به‌کار ده‌هێنن. ئه‌و وڵاتانه چی‌یان هه‌یه؟ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ جه‌ختی کردبوو که هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌توانێت له‌باره‌ی کڕین و فرۆشتنیش سه‌ربه‌خۆ بێت. نابێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نتیقه پێداگریی بکه‌ن که چۆن من وڵاتێکی به‌هێزم که‌واته ئه‌و شته‌ی که من ده‌یڵێم ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment