کوردپرێس:
بابەتی کڕینی مووشەکی ئێس 400ی ڕووسی بۆتە تەوەرێکی سەرەکیی ململانێی نێوان ئەمریکا و تورکیا و واشەنتن لەبارەی هاوکاری کردنی تورکیا لە گەڵ ڕووسیا هۆشداریی بەو هاوپەیمانەی خۆی داوە.
ڕۆبێرت پالادینۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی بە تورکیا داوە و وتوویەتی پێشتریش واشەنتن ڕایگەیاندووە کە چەندین ساڵە دەرفەت بە تورکیا دراوە سیستەمی "پاتریۆت"ی ئەمریکا بکاتە سیستەمی بەرگریی خۆی. هەروەهاش نیگەرانیی خۆمان لەبارەی کڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕووسی گەیاندووەتە ئەنقەرە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە تورکیا دا و وتی ئەگەر بابەتی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی یەکلا بکرێتەوە و ئەنقەرە سوور بێت لە سەر کڕینی ئەو سیستەمە ئەوا واشەنتنیش فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا نافرۆشێت و گەمارۆی دەخاتە سەر.
تورکیا داوای کڕینی 100 فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکیی کردووە و لە بەرهەمهێنانی چەند پارچەیێکی ئەو فڕۆکەیەشدا بەشدارە بەڵام ئەمریکا وتوویەتی ئەگەر ئەنقەرە سوور بێت لە سەر کڕینی مووشەکی ئێس 400ی ڕووسی ئەوا فڕۆکەی ئێف 35ی پێنافرۆشێت و گەمارۆی دەخاتە سەر.
لە پلانی بودجەی ساڵی 2019ی ئەمریکادا گواستنەوەی چەک لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا بەستراوە بە پێداچوونەوە بە هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا ئەوەش بە پێنتاگۆن دەکرێت.
Your Comment