وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بارزانی ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا دوا بارودۆخی ناوچەکە و عێراقی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەواڵێکی کورتدا ڕایگەیاند شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەمە 5ی ئازاری 2019 مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفونەوە پێوەندیی بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ماڵپەڕی پارتی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژی چوارشەممە 9ـی 1ـی 2019 سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی كۆ بووەوە.

تا ئەم کاتەش زانیاریی زیاتر لە بارەی ئەو پێوەندییە تەلەفونییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

News Code 52355

Your Comment

You are replying to: .
captcha