کوردپرێس:
حاتەم تائی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی کەرکووک کەرکووک بە کارتی فشار دەزانێت کە کورد بەکاری دەهێنێت و لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند، جارێكی تر کەرکووک وەك كارتی رێككەوتنەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنرێت، كە لەدەرەوەی بنەمای رێككەوتنە.
ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو هەنگاوە ئاشتیی ناوخۆیی دەخاتە مەترسییێكی گەورەوە و عەرەبی پارێزگاكە هۆشداریان داوە لە یاری­كردن بەچارەنووسی کەرکووک و گەڕانەوەی بۆ بارودۆخی ئەمنیی پێشتر.
وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی کەرکووک داوا لە حكوومەت و پەرلەمانی عێراقیش دەكات كاربكەن بۆ كۆتاییهێنان بەو پێشێلكاریە یاساییەی لەچوارچێوەی ئەنجومەنی پارێزگاكەدا ئەنجام دەدرێت. داواش دەكەن كۆتایی بەباڵادەستی "لیستی برایەتی"ی كوردەكانی پارێزگاكە بهێنرێت.
Your Comment