به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "من کاندیدم بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کورستان و دکتۆرام له یاسا هه‌یه و له کاندیدکردنیش نهکشاومهتهوه و خۆم به شایسته‌ی ئه‌و پۆسته ده‌زانم."
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی یه‌کێتی زیادی کرد: "ئێمه دامه‌زراوه و ئۆرگانمان هه‌یه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان و ئه‌وان ده‌توانن یه‌کلایی بکه‌نه‌وه له‌وانه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی".
ڕێواز فایه‌ق بێئاگاییی خۆی له بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتنی واژۆکراوی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌ربڕی و گوتی: ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به‌ستراوه به بڕیاری سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حیزبه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پشکی یه‌کێتییه به‌ڵام ئه‌و حیزبه له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌شداری نه‌کرد و ڤاڵا فه‌رید په‌رله‌مانتاری پارتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وه‌رگرت و دواتریش پارتی ڕایگه‌یاند که به به‌شداریی نوێنه‌رانی یه‌کێتی له په‌رله‌مان ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌کرێته‌وه.
هه‌ریه‌ک له بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواز فایه‌ق په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی یه‌کێتی کاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment