سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه، دیوانده‌ڕه و کامیاران له په‌رله‌مانی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستنیشان نه‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ ئیداره‌ی ڕێگاوبانی کوردستان گرت و گوتی: به‌داخه‌وه ناهاوئاهه‌نگی و ململانێی ناوخۆییی به‌رپرسان بۆته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رێک بۆ ئیداره‌ی گشتیی ڕێگاوبان.
ناوبراو گوتیشی: ماوه‌یێک پێش ئێستا حوکمی ده‌ستنیشان کردنی شارام شوکری بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ڕێگاوبانی کوردستان ده‌رکرا به‌ڵام به بۆنه‌ی هه‌ندێک بابه‌ت که له میدیاکاندا باس کرا و ناوبراویان به به‌ڕێوه‌به‌رێکی ناخۆجێیی وه‌سف کرد، حوکمه‌ی به‌تاڵ کرایه‌وه.
عه‌له‌وی جه‌ختی کرده‌وه: حوکمی شارام شوکری به بۆنه‌ی ناوخۆجێیی بوونی به‌تاڵ کرایه‌وه به‌ڵام له ئێستادا هه‌ندێک ده‌نگوباس هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رێکی ناخۆجێییی خه‌ڵکی تاران بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بکرێت.
نوێنه‌ری سنه له په‌رله‌مانی ئێران زیادیشی کرد: "به‌رپرسانی وڵات پێیان وایه که ده‌ستنیشان کردنی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ پارێزگای کوردستان زۆر زه‌حمه‌ته و من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که هۆکاره‌که‌ی بۆ ناشاره‌زاییی هه‌ندێک که‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌و بوارانه‌ی که پێوه‌ندییێکی به‌وانه‌وه نییه ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستنیشان نه‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ ڕێگاوبانی کوردستان کارتێکهرییێکی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه چوونکه که‌سێک نییه بڕیاری کۆتایی بدات و به‌ڵێنده‌رانی به‌ره‌وڕووی کێشه و سه‌رلێشێواوی کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment