بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی/ ڕووبین میلز

بەشی جیهان- سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بزانن زیاد نەکردنی کێڵگە نەوتییەکان و نەگەڕان بەدوای بیرە نوێکاندا مومکینە بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناوچەیەدا کەم بکاتەوە و ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت. ئەگەری ئەوەی کە هەرێمی کوردستان پێبەندی مەرجەکانی بەغدا ببێت و داهاتی ڕۆژانە 250000 بەرمیل نەوت ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی بکات زۆر لاوازە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بازاڕەکانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان دووبارە قەرەباڵغ بوونەتەوە گەشبینییێکی زیاتر بۆ باشتر بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان دروست بووە. پاش شکستی قورسی داعش هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادی کرد و هەرێمی کوردستان بەشێویێکی بەرچاوە لە قەیرانی ئابووری دوور کەوتەوە و بەستێنی گەشەی ئابووریی بۆ فەراهەم کرا.

ئێستا هەرێمی کوردستان ئەم چانسەی بەدەست هێناوە تا هەڵەکانی ڕابردووی خۆی قەرەبوو بکاتەوە و بە هەنگاوێکی تۆکمەترەوە ڕێگای داهاتوو بگرێتە بەر، بەڵام هێشتا دەبێت مەترسییەکانی سەر ڕێگاکەی لەبەرچاو بگرێت.

هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2016دا بە بۆنەی کونترۆڵی ناوچەی نەوتخێزی کەرکووک پاش هێرشی داعش لە ساڵی 2014، توانی ڕۆژانە 650000 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات. قەرزە گەورەکان و داهاتێک کە هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای ڕۆسنەفت-ی رووسیا بەدەستی هێنا بەستێنێکی گەورەی بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان فەراهەم کرد. هەروەها چارەسەر بوونی کێشەی درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دانەغاز لە شارجە ڕێگای بۆ گەشەی پێشەی گاز لە هەرێمی کوردستان دووبارە خۆش کرد.

بەڵام بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە سێپتێمبێری 2017 بوو بە بەڵایێکی گەورە بۆ کوردەکان، وەکوو برێگزیت بۆ بەریتانیا کە تەقەکردن لە پێی خۆی بوو و دەرفەتێکی بۆ بەغدا دروست کرد تا ناکۆکی گەورە لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان خۆش بکات و زۆرینەی ناوچە کێشەلەسەرەکان لە ژێر کونترۆڵی کورد دەربێنێت. هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 335000 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزی و بڕینی پشکی هەرێم لە لایەن بەغداوە لە بوودجەی گشتیی عێراق قەیرانی ئابووریی هەرێمی قووڵتر کرد.

بەڵام پاش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری 2018، حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرکردایەتیی عادل عەبدولمەهدی ڕێگای ئاشتی لەگەڵ کوردەکان گرتە بەر. حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی نیشان داوە کە لە ڕێگای بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە 100000 بەرمیل نەوتی خاوی کەرکووک هەناردەی تورکیا بکات ئەوەش بەبۆنەی تێکدان و تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی کەرکووک- تورکیا لەلایەن داعشەوە.

بەئاوڕدانەوەی لەوەی کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێستا گەیشتۆتەسە 430000 بەرمیل نەوت، ئەو داهاتەی بە نرخی ئێستای نەوتەوە ڕادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت زیاترە لە 9 ملیار دولار.

بەئاوڕدانەوەی لەوەی کە ڕادەست کردنی نەوت بە حکوومەتی ناوندی سەربەخۆیی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە ئەگەری ئەوەی کە هەرێمی کوردستان پێبەندی ئەو ئیلزاماتە بێت و ڕۆژانە 250000 نەوتی خاو ڕادەستی دەوڵەتی ناوندی بکات زۆر کەمە.

ئابووری هەرێمی کوردستان هێشتا تاکە کەرتییە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سیستەمی پشتگیری ئابووری کەڵک وەردەگرێت و بوودجەکەی بەسراوە بە نەوتەوە.

سەرکردەکانی ئەم ناوچانە دەبێت بزانن زیاد نەکردنی کێڵگە نەوتییەکان و نەگەڕان بەدوای بیرە نوێکاندا مومکینە بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناچەیەدا کەم بکاتەوە و ئەمەش بەدی دەکرێت. با ئاوڕدانەوەی لەمەش کە ڕێژەی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان زیاترە لە نەوتی خاو دۆزینەوەی کڕیار چ لە ناوخۆ چ لە تورکیا زۆر گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان چ سەربەخۆ بێت چ خۆبەڕێوەبەر ڕووبەڕووی تەنگژەی گەورەی ئابووری دەبێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی نەشناڵ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52299

Your Comment

You are replying to: .
captcha