محه‌مه‌د سالار که‌سرایی مامۆستای کۆمه‌ڵناسیی سیاسیی زانکۆی "ته‌ربیه‌ت موده‌رس"ی تاران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به به‌شداری‌کردنی له کۆنفڕانسی "ئاسایش و سه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"ی هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕای‌گه‌یاند: کۆنفڕانسه‌که دوو ڕۆژی خایاند و چه‌ندین په‌نێلی جۆراوجۆر له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ڕۆژه‌ڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو وتیشی: من بابه‌تێکم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی عێراق له‌ژێر ناوی "دوو ناسازی سازگار" ئاماده کردبوو که له کۆنفڕانسه‌که‌دا پێشکه‌ش به ئاماده‌بووانم کرد.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستیی گرووپی کۆمه‌ڵناسی، په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی مرۆیی و توێژینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئاماژه‌ی به پێشکه‌ش‌کردنی بابه‌ته‌که‌ی له کۆنفڕانسه‌که کرد و زیادیشی کرد: سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام له کردار و له ناوچه‌که‌دا لێکتێگه‌یشتنێکی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه و پێده‌چێت دوو وڵاتی سازگار له ناوچه‌که بن و ئه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر هه‌ندێک وڵات وه‌ک عه‌ره‌بستان، ئیمارات، عێراق، سووریا و... بابه‌تێکی به‌رچاو دێته ئه‌ژمار.
شایانی باسه که کۆنفڕانسی "ئاسایش و سه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک مامۆستا و بیرمه‌ندی حه‌وزه جۆراوجۆره‌کانی ئێران، عێراق، تورکیا و هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment