بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی کۆنەکاری کوردی عێراق ئەمڕۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەومدا ڕایگەیاند: بەکردار هەرێمی کوردستان بە سیستەمی دووئیدارەیی بەڕێوەدەچێت کە ئیدارەی یەکم ناوچە زەردەکانە واتا ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک و هەولێر و ئەوەی دیکەش ناوچەی سەوزە واتە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە.
مەحموود عوسمان زیادی کرد: هێزی ئاسایش، پێشمەرگە و دەروازە سنوورییەکان یەکگرتوو نین چوونکە هەریەک سەربە حزبێکی جیاوازن، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تەنها ڕووکارییێکە و بەکردار دوو ئیدارەیی لە هەرێم زاڵە.
لە کۆتاییدا ئەم سیاسەتوانە کوردە وتی: لە ڕووی یاساییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیکەی حزبەکان و بەبێ یەکێتیی نیشتمانی پێکبهێنێت چوونکە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستۆیە بەڵام بەم حاڵەشەوە تەنها کونترۆڵی لەسەر بەشێک لە کوردستان دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment