بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شارپرێسی وت: هیچ کاتێک دۆخی سیاسی عێراق و نێوان پێکهاتە و نەتەوەکان ئەوەندە خراپ نەبووە و تەنانەت لایەنەکان بڕیارەکانی دادگای فیدرالێشیان پێ قبوڵنییە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو لێکترازانەیە لە عێراق دروستبووە و کاریگەری لەسەر هەرێمیش کردووە.
تاڵەبانی وتیشی: نەبوونی بەرنامە و ئەو فەزایەی ئێستا هەیە و ئەو گۆڕانکارییانەی لە بیری لایەنەکاندا هاتووە بۆ بەرێوەبردنی عێراق، کە باسی زۆرینەی سیاسی و هەمواری دەستور دەکرێت بە جدی و ئەمانەیش کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی کردووە.
Your Comment