بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان لەڕاپۆتێکی ئەژماری ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند سەرەڕای پێداگیریی بەردەوامی بەغدا لەسەر نەبوونی هیچ بنکەیێکی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراق سوپای ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی دیکەی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک بە سنووری سووریا دامەزراندووە.
سوپای ئەمریکا بنکەی یەکەمی لە باکووری ناحیەی رومانە سەربە قەزای قائم ٣٦٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە و بنکەی دووەمی لە رۆژھەڵاتی شاری روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە.
سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەخبار دەڵێن ئامانجی دامەزراندنی دوو بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا کونترۆڵ کردنی ڕێگای نێوان پێتەختی عێراق و پێتەختەکانی سووریا و ئەردەن-ە ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکاری کردنی لە چاودێریی میحوەری بەرخوەدانی (تاران- بەغدا- دیمەشق- بەیرووت) و کونترۆڵی بیرە گازەکانی ناوچەکەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment