ئیسرائیل كۆكردنەوەی زانیاری لە عێراقدا بە ئامانجی دژایەتی کردنی ئێران چڕتر دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شیكەرەوەیێكی سەربازیی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد: حكوومەتی تەلئەڤیڤ بڕیاری داوە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بوونی سەربازیی كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆكردنەوەی زانیاریی لە عێراقدا چڕتر بكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالوب بین داڤید شیكەرەوەی سەربازی بە كەناڵی تەلەفزیۆنی "13"ی وڵاتەكەی وتووە، ئیسرائیل بڕیاری داوە كۆكردنەوەی زانیاری لە عێراقدا چڕتر بكاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دژایەتی کردنی بوونی سەربازیی ئێرانە لە عێراقدا.

ناوبراو روونیشی كردوەتەوە، ئەو بڕیارەی ئیسرائیل دوای ئەوەدێت، كە زانیاری هەیە ئێران بەشێوەیێكی گەورە وەبەرهێنانی لە عێراقدا كردووە بۆ فراوان كردنی بوونی سەربازی لە وڵاتەكەدا تا كاریگەریەكانی فراوانتر بكات.

ئەو شیكەرەوە سەربازیە باس لەوەدەكات، ئیسرائیل پێیوایە بوونی سەربازیی ئێران لە عێراقدا مەترسیێكی گەورەیە، چوونكە دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن، ئیسرائیل ناوی عێراقی لەو وڵاتانە دەركردوە، كە مەترسییان بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی تەلئەڤیڤ هەیە.

سەرچاوە: «السومریه نیوز»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52256

Your Comment

You are replying to: .
captcha