به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پڕۆفیسۆر مه‌حموود تۆغرۆڵ، په‌رله‌مانتاری دیلۆکی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا باسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: 80 له‌سه‌دی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په پشتیوانی له هاوپه‌یمانێتیی دژ به پارتی داد و گه‌شه (AKP) ده‌که‌ن. لایه‌نگرانی HDP له دیلۆک سه‌دای سه‌د ده‌نگ به جه‌لال دۆغان کاندیده‌که‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)- ئیی پارت ده‌ده‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: نه‌خشه‌ڕێگا و ستراتێژیی هه‌ڵبژاردنی ئێمه له‌سه‌ر دوو شت بنیات نراوه؛ له ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وانییانه که قه‌یوومیان بۆ دیاری کراوه و له ڕۆژئاوا هه‌وڵ بۆ له‌مپه‌رنانه‌وه له به‌رده‌م AKP.
مه‌حموود تۆغرۆڵ ئاماژه به لێدوانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌کات له‌باره‌ی دیاری کردنی قه‌یووم بۆ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی که جارێکی‌تر له‌لایه‌ن HDPوه به‌ڕێوه ده‌برێن و ڕاشیگه‌یاند: له دۆخی نائاساییی وڵات‌دا قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌کانی ئێمه دیاری کرا. ئێستا دۆخێکی نائاسایی له وڵات‌دا نییه. من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م کاره به‌و ئاسانییه‌ش نابێت. ئه‌مانه پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ دروستکردنی ئه‌م زه‌ینییه‌ته له نێو لایه‌نگرانی ئێمه: "هه‌رچی بێت هه‌مدیسان قه‌یووم ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌واته پێویست به چوون بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ناکات". سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌و لێدوانانه چۆنیه‌تیی ڕوانینی بۆ دیموکراسی ئاشکرا ده‌کات.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی HDP له درێژه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: HDP کۆمه‌ڵێک لایه‌نگری هه‌یه. ئێستا AKP ئه‌و بابه‌ته ده‌کۆڵێته‌وه که لایه‌نگرانی HDP به چ که‌سێک ده‌نگ ده‌ده‌ن. له ڕاستیدا ده‌بێ ڕایبگه‌یێنم که لایه‌نگرانی HDP ژمارهیێکن که له سیاسه‌ت تێده‌گه‌ن و به باشی ده‌زانن ده‌نگ به چ که‌سێک بده‌ن. لایه‌نگرانی ئێمه که به بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاری مێژوویییه‌وه ده‌نگیان به CHP نه‌ده‌دا و سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که ئیی پارت له‌مدواییانه‌دا پیشانی داوه هه‌مدیسان بۆ فه‌راهه‌م کردنی به‌ستێنی شکست هێنانی AKP به شێوه‌ی ئاگایانه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment