هێزەکانی سووریاى دیموكرات 24 شه‌ڕڤانى خۆیان له‌ ده‌ست داعش رزگار دەكه‌ن

بەشی سووریا- پێگه‌ى فه‌رمیى هێزه‌كانى سووریای دیموكرات بڵاوی كرده‌وه‌: له‌چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى گوندى باغۆز و گه‌مارۆدانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه‌ له ‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ رزگاركردنى خه‌ڵكى سڤیل، توانیویانه‌ 24 شه‌ڕڤان لە هێزەکانیان له‌ ده‌ست چەکدارانی رێکخراوەکە رزگار بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگه‌ى فه‌رمیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، شه‌ڕڤانه‌كان له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ رفێندراون، و دواتر له‌گه‌ڵ رزگاركردنى خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه‌، رزگار كراون.

پێشتر، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بەرێوەبەری هەڵمەتی جەزیرە رایگەیاند: هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە و لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش-دایە، بەڵام سەرەڕای چاندنی مین، پاشماوەكانی داعش، بەربەستی مرۆییان لە هاوڵاتیانی مەدەنی بە چواردەوری ناوچەكەدا دروست كردوە و بەو هۆیەوە شەڕڤانان بە هەستیاری مامەڵە دەكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە بەرواری 23ی شوبات-ی ئەمساڵ شه‌ڕڤانانى سووریاى دیموكرات به‌مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى دانیشتوانى سڤیلى گوندى باغۆز له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا چه‌ند تیمێكى تایبه‌تیان ناردە‌ ناوچه‌كه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52224

Your Comment

You are replying to: .
captcha