گفتوگۆی سەربازیی هەولێر و بەغدا لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەحیا رەسوول وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای دەکات هیچ بڕیار و ڕێککەوتنێک لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان لە ئارادا نییە گفتوگۆکانی ئەم دووایەش بەم مەبەستە نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی وتەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق دانووستانە دووقۆڵییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەمەبەستی هەماهەنگیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ئەنجام دەدرێن.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداوی وت: هیچ ڕێککەوتن و بڕیارێک بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان لە ئارادا نەبووە و گفتوگۆکان بەمەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەدایە کە هێڵی جێگیر بوونی دوو هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقن، ئەوەش بە بۆنەی بۆشایی ئەمنی کە لەم نێوانەدا دروست بووە و بووەتە شوێنێک بۆ جووڵەکانی داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52222

Your Comment

You are replying to: .
captcha