لە مانگی کانوونی دووەمی 2022دا عێراق 8 ملیار دۆڵار نەوتی هەناردە کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌پێی ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ به‌بازاڕکردنی نه‌وتی عێراق، مانگی رابردوو کۆی بڕی هه‌نارده‌کراوی نه‌وتی خاو له‌کێڵگه‌کانه‌وه‌ 99 ملیۆن و 286 هه‌زار و 78 به‌رمیل بووه‌ که‌ داهاته‌که‌ی گه‌یشتۆته‌ 8 ملیار و 322 ملیۆن و 679 هه‌زار دۆلار.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راشیگه‌یاندووه‌، له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو گه‌یشتۆته‌ 96 ملیۆن و 430 هه‌زارو 596 به‌رمیل نه‌وت و هه‌روه‌ها بڕی هه‌نارده‌کراو له‌کێڵگه‌کانی که‌رکووکه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا 2 ملیۆن و 545 هه‌زارو 656 به‌رمیل بووه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندوه‌ که‌ نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌تێکڕای 83.825 دۆلار فرۆشراوه‌.

News Code 5220

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha