ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: 350 چه‌کدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هه‌سه‌ده‌ کردوووه‌

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند که‌ نزیکه‌ى 350 چه‌کدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی شوباتی 2019 ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاوى کرده‌وه‌: دوێنێ (سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2019) نزیکه‌ى 1400 که‌س له‌ کێڵگه‌کانى شارۆچکه‌ى باغۆز که‌ دوامۆڵگه‌ى داعشى تێدایه‌ ده‌رچوون و خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات کردوووه‌ که‌ 350 چه‌کدارى داعشیان له‌ناودا بوووه‌.

ڕوانگه‌ى سووری ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه‌: ته‌نها له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا 3600 که‌س له‌ شارۆچکه‌که‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆیان ده‌رباز کردوووه‌ که‌ 470یان چه‌کدارى ڕێکخراوى داعش بوون، به‌و پێیه‌ش تا ئێستا و له‌ کۆتا مانگى ساڵى ڕابردوووه‌وه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان 51 هه‌زار و 50 که‌س له‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ و چه‌کدارانى داعش و خێزانه‌کانیان به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ى جیاواز خۆیان ڕاده‌ستى هه‌سه‌ده‌ کردوووه‌.

ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خستوووه‌ته‌ڕوو که‌ هێشتا ژماره‌یێک چه‌کدار و خێزانه‌کانیان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له‌ ناوچه‌که‌دا ماون و ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ شه‌ڕڤانانى سووریاى دیموکرات له‌ ڕووبه‌رێکى که‌مدا چه‌کدارانى داعشیان له‌ دوامۆڵگه‌یان له‌ باغۆز گه‌مارۆ داوه‌ و له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌دان چه‌کدارى ڕێکخراوه‌که‌یان ده‌ستگیر کردوووه‌ و به‌شێک له‌و چه‌کدارانه‌یان ڕاده‌ستى حکوومه‌ت و سوپاى عێراق کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52197

Your Comment

You are replying to: .
captcha