به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی شوباتی 2019 ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاوى کرده‌وه: دوێنێ (سێشه‌ممه 26ی شوباتی 2019) نزیکه‌ى 1400 که‌س له کێڵگه‌کانى شارۆچکه‌ى باغۆز که دوامۆڵگهى داعشى تێدایه ده‌رچوون و خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات کردوووه که 350 چه‌کدارى داعشیان له‌ناودا بوووه.
ڕوانگه‌ى سووری ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه: ته‌نها له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا 3600 که‌س له شارۆچکه‌که هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و خۆیان ده‌رباز کردوووه که 470یان چه‌کدارى ڕێکخراوى داعش بوون، به‌و پێیه‌ش تا ئێستا و له کۆتا مانگى ساڵى ڕابردوووه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان 51 هه‌زار و 50 که‌س له خه‌ڵکى ناوچه‌که و چه‌کدارانى داعش و خێزانه‌کانیان به ڕه‌گه‌زنامه‌ى جیاواز خۆیان ڕاده‌ستى هه‌سه‌ده کردوووه.
ئه‌و ڕوانگه‌یه ئه‌وه‌شى خستوووهتهڕوو که هێشتا ژماره‌یێک چه‌کدار و خێزانه‌کانیان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له ناوچه‌که‌دا ماون و ئه‌وه له کاتێکدایه شه‌ڕڤانانى سووریاى دیموکرات له ڕووبه‌رێکى که‌مدا چه‌کدارانى داعشیان له دوامۆڵگهیان له باغۆز گه‌مارۆ داوه و له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌دان چه‌کدارى ڕێکخراوه‌که‌یان ده‌ستگیر کردوووه و به‌شێک له‌و چه‌کدارانه‌یان ڕاده‌ستى حکوومه‌ت و سوپاى عێراق کردوووه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment