به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له هه‌ڤپه‌یڤینێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی ئێن تیڤیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تایبه‌ت به ڕۆژه‌ڤی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ئه‌و گۆڕانکارییانه کرد که له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی سوپای تورکیا بۆ هێرش‌کردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له سووریا هاتۆته‌ئاراوه و گوتی: دانووستانه‌کان درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌و کاره هه‌وڵ بۆ دواخستنی ئێمه‌یه ڕه‌فتارێکی دیکه ده‌که‌ین. به‌ڵام هه‌ر وا که ده‌زانن من له‌مدواییانه‌دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ قسه‌م کرد. بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه شتێکی وا دروست بێت. به‌شێکی زۆر له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌چنه ده‌ره‌وه. ڕه‌نگه 300 بۆ 400 هێزی سه‌ربازی یان 200 هێزی سه‌ربازی به شێوه‌ی سه‌مبۆلیک و ته‌نانه‌ت 500 هێزی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش بمێننه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی دانووستانه‌کان چ ده‌بێت ڕوون و ئاشکرا نییه. ئیراده و هه‌ڵوێستی ئێمه له‌مباره‌وه ڕوون و نه‌گۆڕه. شتێک که بۆ ئێمه گرنگه کۆنتڕۆڵی ناوچه ئارامه‌که له‌لایه‌ن تورکیایه. ئێمه کۆنتڕۆڵی ناوچه ئارامه‌که ناده‌ینه ده‌ستی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا. من ئاشکرا ئه‌و بابه‌ته‌م به‌وان ڕاگه‌یاندوووه. ناتوانین ناوچه‌یێک ڕاده‌ستی كه‌سانێک بكه‌ین كه هه‌ڕه‌شه بۆ ئێمه دروست بكه‌ن. ئێمه له‌وێ ده‌بین. سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا به لامانه‌وه گرنگه و له‌وباره‌شه‌وه گه‌لی سووریا متمانه به ئێمه‌ی هه‌یه له‌و ڕوووه‌وه هۆزه‌کانی مه‌نبه‌ج هه‌میشه په‌یاممان بۆ ده‌نێرن و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که چاوه‌ڕوانی سوپای تورکیاین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: پاش په‌یامی تره‌مپ له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له سووریا وا دێته به‌رچاو که هه‌موو شتێک گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام یه‌کجاره‌کی په‌یامگه‌لێکی جیاواز بڵاو کرایه‌وه. تێکڕای جیهان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که به بێ تورکیا چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا موسته‌حیل نابێت. هیچ وڵاتێکی دیکه که له‌م ڕه‌وته‌دا به‌شداری کردوووه سنووری هاوبه‌شی لێره نییه. ئه‌وه ئێمه‌ین که 3.6 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریمان له وڵاتی خۆمان نیشته‌جێ کردوووه. ئێمه تاکوو ئێستا 37.5 ملیار دۆلارمان بۆ په‌نابه‌رانی سووری خه‌رج کردوووه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مه‌نبه‌جیش ڕای‌گه‌یاند: ئێمه هه‌میشه ته‌ئکیمان کردوووه که شه‌وێک له‌ناکاو دێین. 90 له‌سه‌دی دانیشتوانی مه‌نبه‌ج عه‌ره‌بن به‌ڵام ئۆباما گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌و شوێنه جێگیر کرد. ئێستاکه ده‌بێ هه‌رچی زووتر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج جێبه‌جێ بکرێت. هه‌موو ئامانجمان ئه‌وه‌یه گرووپی ڕێکخراوه‌کانی په‌یه‌ده، یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌ربچن و به‌ڵێنێکیشمان پێدراوه که ئه‌مانه ئه‌و چه‌کانی له‌به‌رده‌ستیانه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کۆ ده‌کرێته‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌که‌کانی ئه‌مریکا له ده‌ستی یه‌په‌گه بمێنێته‌وه ڕووداوێک وه‌ک ڕووداوی عێراق له ماوه‌ی سه‌دام ڕوو ده‌دات. ئه‌وکاته‌ش ڕایان‌ده‌گه‌یاند که ڕه‌قه‌می سه‌ر چه‌که‌کانیان هه‌یه و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که دواتر تێکڕای ئه‌و چه‌کانه لای په‌که‌که مایه‌وه. 23 هه‌زار لۆری چه‌ک، که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێل بۆ تورکیا هاتوون و ته‌نانه‌ت بازاڕێکی ڕه‌ش به‌ڕێ خراوه و به‌شێک له‌و چه‌کانه ده‌فرۆشرێن.
سه‌ركۆماری توركیا به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ته‌رخان كرد بۆ پرسی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی و له‌سه‌ر پرسی مووشه‌کی پاتریۆت گوتی: "له‌باره‌ی پاتریۆته‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌تان به‌رجه‌سته کرد ئيمه‌ش له‌مه‌دا هه‌ین. ئێمه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌که‌ین."
سه‌ركۆماری توركیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له په‌شیمان بوونه‌وه‌ی تورکیا ده‌که‌ن له كڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 گوتی: "به هیچ شێوه‌یێک پاشگه‌زبوونه‌وه له پرسی S-400دا نییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment