به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند که 400 هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها لیندسی گراهام سێناتۆری نزیک له تره‌مپیش ئه‌و بابه‌ته‌ی پشتڕاست کرده‌وه و گوتی جگه له 200 سه‌ربازی ئه‌مریکی له باکووری سووریا، هه‌زار هێزی ئه‌ورووپیش ئه‌رکی جێگیربوونی ئاسایش و ڕێگری له پێکدادانی نێوان کورد و تورکیایان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی لێدوانه دژبه‌یه‌که‌کانی تره‌مپ ده‌بێ بڵێین که ستراتێژیی ئه‌مریکا له ناوچه‌که درێژخایه‌نه و ئاماده‌بوونی ئه‌و وڵاته له سووریا ستراتێژییێکی مامناوه‌نده بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ڕێگری له نفووز و ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ڕۆژئاوای ئاسیا و ئه‌مریکا به ئاسانی واز له سووریا ناهێنێت و به‌و مه‌به‌سته‌ش کوردپرێس گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ دوو شرۆڤه‌کاری کاروباری نێوده‌وڵه‌تی کردوووه و ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی کۆشکی سپی لێک داوه‌ته‌وه.
کوردپرێس: تره‌مپ ڕای‌گه‌یاندوووه که 400 هێزی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌مێننه‌وه. به بۆچوونی ئێوه مه‌به‌ستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له گۆڕینی سیاسه‌تی خۆی له‌باره‌ی کشانه‌وه له سووریا چییه؟
ئه‌ژده‌ر پیری: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ڕازییان و ناڕازییانی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی سووریا، بڕیاری نوێی ئه‌مریکا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی 400 هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له خاکی سووریا به مه‌به‌ستی ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی پێکدادانی نێوان هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا و له‌لایێکی دیکه‌وه پاراستنی هه‌ڵوێستی ستراتێژییانه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کرێ به‌و شێوه‌یه باسی لێبکه‌ین که دۆناڵد تره‌مپ له‌ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌کانی له‌لایێکه‌وه و له‌لایێکی دیکه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌رده‌وامی هێزی سووریای دیموکرات و به پێچه‌وانه‌ی خواستی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌و بڕیاره‌ی گرتۆته‌به‌ر. له ئه‌نجامدا له گۆڕه‌پانی ڕیئالیستی زاڵ به سه‌ر خاکی سووریا ده‌کرێ ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له سێ ڕوانگه‌وه لێک بده‌ینه‌وه: یه‌که‌م؛ ئه‌مریکا نایه‌وێت زیاتر له‌مه تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت یان پشت‌کردن له هاوپه‌یمانه‌که‌ی به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخرێته پاڵی، دووهه‌م؛ مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ده‌توانێت هه‌ژموونی و نفووزی ئێران له سووریا کۆنتڕۆڵ بکات چوونکه ئه‌و بابه‌ته یه‌کێک له نیگه‌رانییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئیسرائیله، سێهه‌م، له‌مدواییه‌دا هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی ڕووسیا، ئێران و تورکیا بۆ دروست‌کردنی به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش له سووریا ده‌بیسترێت هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌کرێ یه‌کێک له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یێکی که‌م له سووریا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌نگییه‌کانی سێگۆشه‌ی ڕووسیا، ئێران و تورکیا له داهاتوو نیسبه‌ت به ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی سووریای دیموکرات هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له‌لایێکی دیکه‌وه بتوانێت بنکه‌کانی خۆی له سووریا و عێراق بپارێزێت.
جه‌بار مرۆئی میلان: له حاڵێکدا که سووریا به دوو به‌شی نفووزی ئه‌مریکا و ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای فورات دابه‌ش کرابوو و داعش له لێواری له‌ناوچووندا بوو، تره‌مپ دیسێمبێری 2018 به شێوه‌یێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو ڕای‌گه‌یاند که به له‌به‌رچاوگرتنی شکست هێنانی داعش، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌باته‌ده‌ره‌وه. ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایی و دژایه‌تیی ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌کان (له‌وان به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا) و نیگه‌رانیی هێزی سووریای دیموکرات (به بۆنه‌ی ترس له هێرشی تورکیا)ی لێکه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌مریکا له نوێترین بڕیاریدا ڕای‌گه‌یاند که به مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی ئاشتی و پاوه‌جێیی له سووریا نزیک به 200 یان 400 هێز له سووریا ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و بابه‌ته له هه‌ندێک ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه لێک ده‌درێته‌وه. وادێته به‌رچاو ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای که‌م‌کردنه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌ربازیی خۆی له سووریا ده‌یه‌وێت ده‌وری ببێت له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان و دروست‌بوونی سووریای پاش داعش و نایه‌وێت مه‌یدانه‌که بۆ ڕکابه‌ره هه‌رێمی و جیهانییه‌کانی خۆی چۆڵ بکات.
له‌لایێکی دیکه‌وه ئه‌مریکا له کاتی ڕاگه‌یاندنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک میکانیزم چڕ کردۆته‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی نفووزی خۆی له سووریا و یارمه‌تی‌گه‌یاندن به هاوپه‌یمانانی له‌وان هێزی سووریای دیموکرات له ڕێگای ڕاکێشانی هاوکاریی دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت پاره‌دارکردنی عه‌ره‌بستان. له‌مدواییانه‌دا پاتریک شاناهان بریکاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئه‌ورووپا به مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌کردنی هێز بۆ سووریا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌ورووپی کرد. پێده‌چێت ئه‌مریکا به ڕاگه‌یاندنی بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی خۆی له سووریا، جگه له پاراستنی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕاکێشانی ڕه‌زامه‌ندنی ئیسرائیل و پشتیوانی له هێزی کوردی سووریا، هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپی به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسای هان داوه بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وه‌ئه‌ستۆگرتنی ڕاسپارده‌ییی زیاتر له سووریا به شێوه‌یێک که ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی شوباتی 2019 ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند پاریس پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا. مانه‌وه‌ی ژماره‌یێک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا وێڕای قه‌ناعه‌ت پێهێنان به ئه‌ورووپا بۆ پشتیوانی له ئه‌مریکا و دروست‌کردنی هاوپه‌یمانی، تێچووی دارایی و سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریاش که‌م ده‌کاته‌وه.
له‌لایێکی دیکه‌وه تره‌مپ وا پیشانی ده‌دات که به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ کردوووه و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به هێشتنه‌وه‌ی هێزێکی که‌می ئه‌و وڵاته ڕێگه‌چاره‌یێکی دووهه‌مه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆچوونی تره‌مپ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات به‌ڵکوو وه‌ک هه‌نگاوێکی به‌ره‌ودوا وه‌ڵامێک له به‌رانبه‌ر نیگه‌رانی یان به‌رژه‌وه‌ندیی ئاماژه‌پێکراوی دژبه‌رانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌بێت.
بڕیاری ئه‌مریکا بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزێکی که‌م له سووریا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له هێزی سووریای دیموکرات له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا یان ده‌وڵه‌تی سووریا، ئه‌گه‌ری گوشارخستن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا زیاتر ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانووستانی جیدی له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و پێدانی هه‌ندێک هه‌ڤیازی به‌وان و هه‌روه‌ها ڕوانینه‌کان به‌ره‌و تورکیا و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌کاته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که هه‌میشه سیاسه‌تی زلهێزه گه‌وره‌کان ئه‌مه بوووه که ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ژموونێکی به‌هێزی ناوچه‌یی بکه‌ن و هه‌میشه خۆیان ڕۆڵی هاوسه‌نگ‌که‌ره‌وه‌یان بینیوه بۆیه پێناچێت ئه‌مریکا یان ئه‌ورووپا و ته‌نانه‌ت ڕووسیاش ڕێگه به پێشڕه‌ویی زیاتری تورکیا بده‌ن بۆ داگیرکردنی ناوچه‌یێکی زیاتر له ده‌وروبه‌ری سنووره‌کانیدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment