به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی تورکیا که هێزی کوردی سووریا به لقێک له په‌که‌که وه‌سف ده‌کات و ئه‌وان به دوژمنی ژماره 1ی خۆی ده‌زانێت له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یێکی زۆر هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر کردوووه و باسی له ئه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به درێژاییی 400 کیلۆمه‌تر ده‌کات.
کوردی سووریا به پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش و له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریایان له بنده‌ست داعش ئازاد کردوووه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستکردنی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر چڕ کردۆته‌وه. تورکیا نیگه‌رانه که کوردی سووریا کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی دروست بکات و ئه‌و بابه‌ته‌ش ورووژاندنی کوردی دانیشتووی تورکیای لێبکه‌وێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤهییی میدل ئیست ئای ڕاپۆرتی دا هاوکات که هێزی کوردی سووریا خۆی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا ئاماده ده‌کات خه‌ڵکی سڤیلیش تاکتیکه سه‌ربازییه‌کان فێر ده‌بن له‌وان به‌کارهێنانی چه‌ک بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا.
هایده ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا سه‌رۆکی یه‌که‌یێکی تازه‌دامه‌زراوی هێزی پاراستنی مه‌ده‌نیی ژنان که له 40 ژنی مه‌شقپێکراو پێکهاتوووه به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌ندامانی یه‌که‌که‌ی ناوبراو تاکوو ئێستا مه‌شقی سه‌ربازییان به 700 ژنی ناوچه‌که داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه: یه‌که‌ی ژێر سه‌رکردایه‌تیی ناوبراو ته‌نها یه‌کێک له‌و یه‌که فراوانه‌یه که له ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا مه‌شقی سه‌ربازی به هاووڵاتییانی سڤیل ده‌دات به‌تایبه‌ت ژنان و مهشقپێکردنهکان به‌کارهێنانی بێوهییی چه‌کی کلاشنیکۆف و دۆشکا و چۆنیه‌تیی کردنه‌وه و به‌ستنی ئه‌و چه‌کانه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
مه‌حموود کۆردۆ ئه‌ندامێکی حیزبی تازه‌دامه‌زراوی موستهقبل له سووریا باس له پێکهێنانی زنجیره‌یێکی مرۆییی خه‌ڵکی باکووری سووریا ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا و ده‌شڵێت: خه‌ڵکی باکووری سووریا به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه ئاماده‌ییی خۆیانیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا.
ناوبراو گوتیشی: شه‌ڕی کۆبانێ له به‌رانبه‌ر داعش و هه‌روه‌ها هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئه‌زموونێکی به‌نرخ بۆ هێزی کوردی سووریا بوو چوونکه له‌و دوو شه‌ڕه‌دا خه‌ڵکی سڤیلیش هاوشانی هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPG-YPJ شه‌ڕیان کرد.
هایده عه‌بدوڵڵا ئاماژه به داپه‌ڕێکی دیکه‌ی یه‌که‌ی پاراستنی مه‌ده‌نیی ژنان ده‌دات که دروستکردنی توونێل و خه‌نده‌قه له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا و ده‌شڵێت: ئه‌مانه به‌س نییه و ده‌بێ سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان خۆیان بۆ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا ئاماده بکه‌ن.
مه‌سعوود محه‌مه‌د مامۆستای زانکۆی ڕۆژئاوا باس له بهسیجبوونی خوێندکاران و مه‌شقی ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: هێزه‌کانی YPG خوێندکارانیان له‌گه‌ڵ تاکتیکی سه‌ربازی ئاشنا کردوووه و ئێستاکه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆبه‌خشه بیانییه‌کان که له وڵاتانی ڕۆژئاوا ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی کوردی سووریا بوونه و هاوشانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان کردوووه، ئێستاکه نایانه‌وێت بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێت ژماره‌یێک له خه‌ڵک فێری ته‌کنیکی فریاکه‌وتنه پزیشکییه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ یارمه‌تی به برینداران بده‌ن. متئۆ خۆبه‌خشێکی بیانیی دانیشتووی ئه‌ورووپا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه و ده‌ڵێت ڕۆژانه 10 که‌س فێری فریاکه‌وتنه پزیشکییه‌کان ده‌که‌م به مه‌به‌ستی چۆنێتیی چاودێریکردنی بریندارانی شه‌ڕ.
به‌شێکی دیکه له خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له بواری دروستکردنی سه‌نگه‌ر چالاکی ده‌که‌ن و بزاڤی گه‌نجان یه‌کێک له‌و گرووپه چالاکه‌ی که خه‌نده‌ق و توونێل دروست ده‌که‌ن به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا.
به‌رپرسانی گرووپه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌ڵێین که کورد به ته‌واوه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا ئاماده کردوووه و ئه‌گه‌ر تورکیا هێرشی بکاته سه‌ر باکووری سووریا به‌ره‌وڕووی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی بوێر ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment