محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له ‌په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی دایک له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام،‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یاند.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ په‌یامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "سوپاسم بۆ گه‌وره‌ییی خه‌ڵكی ئازیز و دلێری ئێران و به‌رپرسانی ڕێزدار هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 67 مانگی ڕابردوودا. له‌دڵه‌وه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ ناتوانم له‌ خزمه‌ت كردن به‌رده‌وام بم، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م بۆ ‌هه‌ر كه‌موكۆڕییێک كه‌ له‌ ماوه‌ی خزمه‌تكردندا هه‌مبووبێت. شاد و سه‌ربه‌رز بن."

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌کانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52166

Your Comment

You are replying to: .
captcha