به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن زولفه‌قاری جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران که به مه‌به‌ستی به‌شداری له چواره‌مین دانیشتنی کارگرووپی هاوکاریی وه‌زیرانی ناوخۆی تورکیا- ئێران سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردوووه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌سه‌ن بۆغای ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیاوه پێشوازیی لێ‌کرا و دواتر له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان کۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه ده‌ست که‌وتوون، هاوکارییه‌کانی دوو وڵات له بواری ئه‌منی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که و داعش، بابه‌تی تیرۆریسته بیانییه‌کان، کۆچکردنی نایاسایی و قاچاخ گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری دانووستانی نێوان هه‌ردوولا بوووه.
شایانی باسه؛ له‌و دیداره‌دا جگه له سوله‌یمان سۆیلۆ، ژێنڕاڵ ئایگوت تانری وردی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا، موحه‌ره‌م ئینجه جێگری وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، ئه‌رهان گولورن جێگری سه‌رۆک پۆلیسی تورکیا و ژماره‌یێکی دیکه له به‌رپرسانی تورکیا ئاماده بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment