هەسەدە بەردەوامە لە بواردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و خێزانی داعشییەکان لە شەڕی داعش

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامن لە بواردنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕی داعش و لە دوا هەڵمەتیشدا بە 25 بارهەڵگر ژمارەیێک هاووڵاتیی مەدەنی و خێزان و منداڵی چەکدارانی داعشیان گواستووەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە (٢٥ی شوباتی ٢٠١٩) بڵاوی کردەوە، ڕۆژی ٢٣ی شوبات کاروانێک، کە پێکهاتبوو لە ٢٥ بارهەڵگر، هاووڵاتی و خێزانی چەکدارانی داعشی لە ناوچە و کێڵگەکانی دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات گواستووەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گواستنەوەکە لەسەر خواستی ئەو هاووڵاتییانە خۆیانە لەو ناوچەیەی کە بە دوا پێگەی داعش دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات، کە تا ئێستاش ژمارەیێک لە چەکدارانی داعش لەو ناوچە ماون و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانان لە شەڕدان.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد، سەرجەم ئەو کەسانەی کە ٢٣ی شوبات گوێزراونەتەوە، دوور لە چاوی میدیاکان گەیەنراونەتە ناو خاکی عێراق، بەو پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچەی باغوزی سووریاوە گوێزراونەتەوە بۆ عێراق، بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٤٠٠ کەس، لەو ژمارەیەش دەرکەوتووە ٨٢ کەسیان لە چەکدارانی داعش بوون.

بەگوێرەی داتای ڕێکخراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە ڕزگار کراون، گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٤٥٠ کەس، کە خاوەنی ڕەگەزنامەی سووری و عێراقی و ڕووسی و سۆماڵی و فیلیپینی و چەند دەوڵەتێکی دیکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە زاری ئەو سەرچاوانەوە، کە بە متمانەپێکراو ناویبردوون، بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٨٥ خێزانی چەکدارانی داعش توانیویانە لە ڕێگەی قاچاغەوە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بگەیەندرێنە ناوخۆی تورکیا.

News Code 52159

Your Comment

You are replying to: .
captcha