به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی شوباتی 2019 لقی 6ی دادگه‌ی سزای شانلی ئۆرفا له‌سه‌ر داوای دادستێنی ئه‌و پارێزگایه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خوشک و برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاند.
له‌و حوکمه که به دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک له‌لایه‌ن مێهمه‌ت و فاتیمه ئۆجه‌لان له هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز بڵاو کراوه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌سه له وڵات کراوه و ڕاگه‌یێندراوه: ئه‌گه‌ر خوشک و براکه‌ی ئۆجه‌لان پێبه‌ندی بڕیاره‌که‌ی دادگه نه‌بن ڕێوشوێنی پێویست له‌وان زیندانیکران بۆ هه‌ردووکیان ده‌گیردرێته‌به‌ر.
ئه‌و بڕیاره له حاڵێکدا ده‌درێت که ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌کان له تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان درێژه‌ی هه‌یه و تاوه‌کوو ئێستا ئه‌و مانگرتنانه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه نادیده گیراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment