بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ئەژماری ئەمڕۆیدا لە زاری کازم شمری سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی وەتەنیە لە پەرلەمانی عێراق دەنووسێت: پێشتر لەبارەی سەرهەڵدانی مەترسییەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار هۆشداری دراوە شوێنێک کە تیرۆریستانی داعش ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
شمری لەمبارەوە دەڵێت: تیرۆریستانی داعش نزیک بە 97 هاووڵاتیی عێراقییان لە کاتی کۆکردنەوەی جۆرێکی قارچک کە دەمبڵی پێدەەڵێن لە بیابانەکاندا کوشتووە لحاڵێکدا کە حکوومەتی عێراق ئەم هەواڵە کەتمان دەکات.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی جزیرە لە پارێزگای ئەنبار لەبارەی هەوڵی تیرۆریستیی داعش هۆشداریی بە هاووڵاتییان دابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment