بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه: به‌رهه‌م ساڵح لە درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی- ئه‌ورووپی له شه‌رم شێخ له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه و و شێخ سابر ئەحمەد جابر سەباح میری کوەیت و محەمەد عەبدوڵڵا سەرۆک کۆماری سۆماڵیا كۆ بوویەوه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، سەرۆک کۆماری عێراق باسی گرنگی به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه و گشت ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كرده‌وه، که ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و بوژانه‌وه‌ی ئابووریی هەموو وڵاتانی ناوچەکە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ڕووی وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهاندا كرده‌وه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌خواستی عێراق كرد له به‌هێزكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی بناغه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژی و قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه و جیهاندا.
هاوكات، شا سه‌لمانی پادشای سعوودیه پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و پرۆسه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ئاستی هاریكاری له نێوان عێراق و سعوودیه فراوانتر بكرێت له گشت بواره‌كاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment