بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرانی سعوودیا و کوەیت و سۆماڵیا کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ پادشاى سعوودیه‌ و سەرانی کوەیت و سۆماڵیا كۆبویه‌وه‌ و تاوتوێ گرنگی به ‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه‌ و گشت ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا كردوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌: به‌رهه‌م ساڵح لە درێژه‌ی‌ چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی- ئه‌ورووپی له‌ شه‌رم شێخ له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه‌ و و شێخ سابر ئەحمەد جابر سەباح میری کوەیت و محەمەد عەبدوڵڵا سەرۆک کۆماری سۆماڵیا كۆ بوویەوه‌.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كاندا، سەرۆک کۆماری عێراق باسی ‌گرنگی به ‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه‌ و گشت ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كرده‌وه‌، که‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و بوژانه‌وه‌ی ئابووریی هەموو وڵاتانی ناوچەکە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له ‌سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ڕووی وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهاندا كرده‌وه‌، هاوكات ئاماژه‌ی به‌خواستی عێراق كرد له ‌به‌هێزكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی بناغه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژی و قه‌یرانه‌كان له ‌ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

‌هاوكات، شا سه‌لمانی پادشای سعوودیه‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و پرۆسه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ‌ئاستی هاریكاری له ‌نێوان عێراق و سعوودیه‌ فراوانتر بكرێت له ‌گشت بواره‌كاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52147

Your Comment

You are replying to: .
captcha