پێویسته‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ کرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری، مه‌شقی سه‌ربازی و پشتیوانیی ئاسمانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2019 سه‌باح نه‌عمان وته‌بێژی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌خبارییه‌ی ڕاگه‌یاند: ئێستاکه‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی جێگیر له‌ عێراق مه‌شقی سه‌ربازی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌ده‌ن و به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زانیاری، مه‌شقی سه‌ربازی و پشتیوانیی ئاسمانی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق پێویسته‌.

ناوبراو له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاووڵاتییانی عێراقی ناوچه‌ی باغوزی سه‌ر به‌ پارێزگای دێره‌زوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌ وه‌ک کۆتامۆڵگه‌ی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات دێته‌ ئه‌ژمار گوتیشی: دانووستان و گفتوگۆکان له‌باره‌ی چاره‌نووسی بنه‌ماڵه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ باغوز درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگیی پێویستیش له‌ئارادایه‌ به‌ مه‌به‌ستی دادگه‌یی کردنی تیرۆریستان له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52146

Your Comment

You are replying to: .
captcha