کوردپرێس: پێشەوا هەورامانی نوێنەری پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بێ ئەنجام بوونی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ وتی: هەوڵەکان بێ ئەنجام نەبوون و گفتوگۆکان ئێستا بەردەوامیی هەیە و پشت بە خودا بەم زووانە دەگەنە ڕێککەوتن. لە کۆتاییدا ئامانجی هەردوولا ئەوەیە کە ڕێکبکەون بۆیە تا ئێستا گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتووە و هێشتا درێژەی هەیە.
لەتیف شێخ عومەر پێشتر لە گفتوگۆیێکی تێروتەسەلدا لەگەڵ کوردپرێس وتی کهرکووک بۆته گرێ کوێرهی پهیوهندییهکانی نێوان پارتی و یهکێتی و ململانێی پێکهێنانی حکوومهت و کێشهی سهرهکیی نێوان پارتی و یهکێتی لهسهر مهسهلهی کهرکووکه و جهختیشی کردۆتهوه حوکمڕانی له دهڤهری سلێمانی و ههڵهبجهدا به بێ یهکێتی حکوومهتێکی موستهقهڕی خزمهتگوزاری تهعدیلکهر له خواستهکانی هاووڵاتییان نابێت.
نوێنەرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونی یەکێتیی نیشتمانی وتی: ئەو هەوڵە هیچ پەیامێکی نییە، ئەم پۆستە پۆستی یەکێتییە و کەی ئەوان بچنەوە پەرلەمان ئەو کەسەی پارتی دەست لەکار ئەکێشێتەوە و پۆستەکە ئەدرێتەوە بە یەکێتی.
پێشەوا هەورامانی زیادی دەکات ئەولەویەتی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات هەموار کردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمە و دوای ئەوەش ئەوەی کە بۆ ئێمە زۆر گرینگە بابەتی مووچەیە و ئەگەر ئەو بودجەیە کە بەغدا تەرخانی کردووە ڕادەست بکرێت کار بۆ لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەکەین.
ناوبراو لەباەری ڕێککەوتنی ئەم دواییەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان وتی: سەقامگیریی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان دێتەدی بۆیە هەر لایەنێک لێکتر نزیک ببنەوە ئەمە کارێکی باشە و زۆر گرینگە کە دۆخی سیاسی بە جۆرێک ئارام ببێتەوە و خەڵک پێویستیی بەم کەشە هەیە کە لایەنەکان ناکۆک نەبن.
ناوبراو هەوڵی پارتی-ی بۆ پەراوێز خستنی یەکێتی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، ڕەت کردەوە وتی: ئەگەر بەمجۆرە ببوایە پارتی خەریکی دانووستان نەدەبوو لەگەڵ یەکێتی، پارتی لەگەڵ یەکێتی دەرگای کردۆتەوە بۆ ئەوەی دانووستان بکەن، یەکێتی شەریکی پارتییە و لە هیچ کاتێکدا دۆخەکە بەبێ یەکێتی سەقامگیر نابێت.
دیمانە: حەسەن ساڵحی- بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان
داگرتن و داڕشتنەوە: بەشی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment